كاندیدی ژماره ٢٢ ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە كار بۆ باشتركردنی سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كه‌م، جیێ متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بم بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو، كاندیدی ژماره ٢٢ ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شانازییە بۆ به‌نده كاندیدی لیستی ١٩٠ی پارتیمه، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی پارتییه‌وه بچمه په‌رله‌مان و خزمه‌ت بكه‌م، به‌تایبه‌تی كار بۆ باشتركردنی سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كه‌م، جیێ متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بم بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
كاندیدی ژماره ٢٢ ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: وەک چۆن خەڵکی ئێمە لە رابردوومان دڵنیان، وەھایش لە داھاتوو جێگەی متمانەو دڵنیایی خەڵکی ھەولێر و کوردستان دەبین، لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها دیلمان ئازاد خۆشناو، كاندیدی ژماره ٢٢ ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بە گرۆتینەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە کابینەی دەیەمدا زیاتر خزمەتیان بکەن.
رێباز یونس