zagros news agency

مەزن ھیمداد: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەدەین پابەندی کارنامەی پارتی بین

 

کاندیدی ژمارە ٦١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەدەین، پابەندی کارنامەی پارتی بین بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

مەزن ھیمداد، کاندیدی ژمارە ٦١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەدەین، پابەندی کارنامەی پارتی بین بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنین ڕاستگۆ دەبین لەگەڵ خەڵکی خۆمان بۆ خزمەتکردنیان.

کاندیدی ژمارە ٦١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: پارتی پشکی شێری ئەو شانازییەی بەردەکەوێ لەو ئاوەدانییەی ئێستا ھەیە، لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی زیاتر دەگەیەنینە ھەموو ناوچەکان.

هەروەها مەزن ھیمداد، کاندیدی ژمارە ٦١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هاولاتیان دەزانن کە تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان خزماتیان دەکات و هەول بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی کوردستان دەکاتن، بۆیە داوا لە هەموو هاولاتیان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئێمەش وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتمان کردووە و لە داهاتووشدا بەردەوام بین.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد

یاسین

ڕێکانی: نەبوونی نەخشەی نوێ کێشەی گەورەی بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان دروست کردووە

سەڵاح