ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌هاباد سه‌عدی: بۆ ئاشتی و ئاوەدانی دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن

كاندیدی ژماره‌ ٥٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بده‌ن، چونكه‌ ده‌نگدانه‌ به‌ ئاشتی و ئاوه‌دانی.

مه‌هاباد سه‌عدی، كاندیدی ژماره‌ ٥٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌ چاره‌نووسسازه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م رۆژی ده‌نگدان بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بده‌ن، چونكه‌ ده‌نگدانه‌ به‌ ئاشتی و ئاوه‌دانی، هیوادارم خه‌ڵك خۆی به‌ خاوه‌نی قه‌زیه‌كه‌ بزانێت و به‌شداریی هه‌بێت، به‌ هۆی پسپۆڕیی خۆم ئه‌گه‌ر بچمه‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی خۆم خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.

هەروەها مه‌هاباد سه‌عدی، كاندیدی ژماره‌ ٥٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستوروو، کە مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە و لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART