zagros news agency

داهاتی “Regretting You” زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

داهاتی فیلمی سینەمایی “Regretting You” لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا گەیشتە 70 ملیۆن و 525 هەزار دۆلار، ئەمەش لەدوای نمایشکردنی لە ٢٤ی ئۆکتۆبەرەوە. 

داهاتی فیلمەکە دابەش بووە بەسەر 38 ملیۆن و 125 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا و 32 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریش لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان مۆرگان گرانت (ئەلیسۆن ویلیامز) و کچە هەرزەکارەکەی کلارا (ماکینا گرەیس) دەکات. پەیوەندییەکەیان دوای ڕووداوێکی دڵتەزێن کە ژیانیان دەگۆڕێت، ئاڵۆزتر دەبێت. لە کاتێکدا مۆرگان هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خێزانەکە بکات، نهێنییەکانی ڕابردوو دەست دەکەن بە ئاشکرابوون و دایک و کچەکە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی سەختی وەک لێبووردن، پەشیمانی و گەڕان بەدوای خوددا دەکاتەوە.

فیلمەکە لە دەرھێنانی جۆش بوونە، کە پێشتر فیلمی “The Fault in Our Stars”ی دەرھێناوە و سیناریۆکەی لەلایەن سوزان مەکمارینەوە نووسراوە. چیرۆکەکە لە کتێبێکی کۆلین هوڤەرەوە وەرگیراوە. لە فیلمەکەدا دەیڤ فرانکۆ، سکۆت ئیستوود و ویلا فیتزجیرالد ڕۆڵی دیکە دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

پەیام عەزیزی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART