لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ ڕووبەڕووی نوتينگهام فورێست بوویەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.
لە سەرەتاکانی تایمی دووەم و لە خولەکی 49دا یانەی نوتينگهامی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی کریس وود تۆمارکرد، چێڵسی بەمە نەوەستا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانی لە خولەکی 57دا لەڕێگەی نونی مادوکی تۆماربکات.
لە یاریێکی تری هەمان خولدا، یانەی یانەی مانچستەر یونایتد بووە میوانی ئەستۆن ڤێلا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا خاوەنی 14 خاڵن لە پلەی چوارەم و پێنجەم دێن بە جیاوازی گۆڵ، مان یونایتدیش لە پلەی 14 دایەو تەنیا 8 خاڵی هەیە.