zagros news agency

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

 

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە هەردوو گوندی بادلیان و دێلزیان لە سنووری ناحیەی دیانای سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 813 ملیۆن و 455 هەزار دینار دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی 10ی 2024، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە “پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەردوو گوندی بادلیان و دێلزیان لە سنووری ناحیەی دیانا، بە گوژمەی 813 ملیۆن و 455 هەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای لێسەر جێبەجێ دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “بەهۆی بەرفراوان بوونی هەردوو گوندەکە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بریاردا بە سوود وەرگرتن لە ڕووباری بادلیان، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی بادلیان و دێلزیان دابین بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی وڵاتانی ناوچەیی لە ئیسلاماباد بۆ چارەسەری قەیرانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

یاسین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەڵاح

دۆلار گران بوو

سەڵاح