ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چۆن خواردنی ماست یارمەتی نەخۆشانی شەکرە دەدات؟

I نەخۆشی شەکرە پێویستی بە چاودێری کردنی ڕۆژانە هەیە، بۆیە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی بە وردی کلیلی رێکخستن و چارەسەرکردنی حاڵەتەکەیە.

لە راپۆڕتێکی ماڵپەڕی ” Healthline” دا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنی ماست دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە.

ماست خۆراکێکی تەندروستە سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن.

بەپێی توێژینەوەیەک، ماست ڕێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە، واتە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە کە پێویستیان بە رێکخستنی ئاستی گلوکۆزی خوێنیان بە شێوەیەکی کاریگەرە.

ماست سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە، کە پێویستە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی شانەکان، پاڵپشتی لە ئەرکەکانی بەرگری جەستە دەکات هەروەها وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، بەم شێوەیەش یارمەتیدەرە لە جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن، ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی لەناکاو.

هەروەها لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرێک لە جۆرەکانی ماست بەکتریای زیندوو یان پرۆبایۆتیک لەخۆدەگرن، کە بەکتریایەکی سودبەخشن و پاڵپشتی تەندروستی ڕیخۆڵە دەکەن، هەروەها مایکرۆبایۆمێکی تەندروست لە ڕیخۆڵەدا پەیوەندی بە باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن و کەمبوونەوەی هەوکردن هەیە، کە گرنگن بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرە.

ماست سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆمە کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی پەیوەندیدار بە ئێسکەوە زیاترە، ماستیش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی ئێسک.

زیادکردنی ماست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێشدا، ئەمەش بۆ زۆرێک لە تووشبووانی شەکرە گرنگە، هەروەها خواردنی بەردەوامی ماست یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەمەش لایەنێکی گرنگی دیکەیە لە بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەدا چونکە بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشییەکی هاوبەشی باو و ئاساییە.

بەگشتی ماست بە ئاسانی هەرس دەکرێت، ئەمەش وایکردووە بۆ ئەو کەسانە گونجاو بێت کە تووشی کێشەی هەرسکردن یان هەستیاری بوون، دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان کە تەندروستی گەدە باشتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری سەرئێشە بێ بەكارهێنانی دەرمان

lana

ئەم میوە و سەوزەواتانە باشترە بە توێکڵەوە بخورێن

lana

یەکەم دەرمان بۆ هەوکردنی جگەر پەسنددەکرێت

lana