zagros news agency

خاوەن مۆلیدەیەک لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەباوە کوژرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، خاوەنی مۆلیدەیەک لە شاری سەدر لەلایەن دوو کەسەوە کوژراوە کە یەکێکیان کارمەندی وەزارەتی کارەبا بووە، لەکاتێکدا تۆمەتبارەکان دەڵێن کوشتنەکە بە هەڵە ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیاکانی ناوخۆیی گوت: “خاوەنی مۆلیدەیەک لە کەرتی 18 لە شاری سەدر لەلایەن دوو کەسەوە کوژراوە، کە یەکێکیان فەرمانبەر بووە لە وەزارەتی کارەبای عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزێکی ئەمنی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو دوو کەسەیان دەستگیرکردووە، بەپێی قسەی ئەوان، ڕووداوەکە بەهەڵە لەکاتی دەستکاریکردنی چەکدا ڕوویداوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان گیراوەتە بەر”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامێدی.. دروستكردنی سێیەم پۆندی هەرەوەزیی (كانی چناركا) دەستی پێكرد

سەڵاح

فابریگاس بووە باشترینی مانگ لە ئیتاڵیا

یاسین

مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سووریا دانەخراوە

یاسین