ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەورووپا سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیی سزا دا

یەکێتیی ئەورووپا سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێران ئێیر، ماهان ئێیر و ساهای ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە.
لە ڕاگەیاندراوی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە، ئەو سێ کۆمپانیایە مووشەکی بالیستی و درۆنی ئێرانیان بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئۆکراینا بەکاریان بێنێت.
ئاماژە بەوەش دراوە سزاکان ئامانجدارن و یەکێتیی ئەورووپا نایەوێت ترافیکی ئاسمانی و پەیوەندییەکانی خەڵکی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا بە یەکجاری ڕابگرێت.
لەگەڵ ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییانە حەوت کەسایەتی و حەوت دامەزراوەی ئێرانییش خراونەتە لیستی سزاکانی ئەورووپاوە. داراییی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە لە ئەورووپا بلۆکە دەکرێت و کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەکانی ئەورووپاش ناتوانن هیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی دیکەی گرنگ لە بەرژەوەندی پیشەوەران درا

یاسین

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان ڕووی دا

سەڵاح

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین