ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سرەیا فەرهاد : پارتی خاوەن بەلێنی خۆیەتی بۆ خەلكی شاری سلێمانی دەنگ بەو حزبە دەدات

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت ئەمجارە رێژەی دەنگەكانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی زۆر زیاد دەكات ئەمەش كۆمەلێك هۆكاری هەیە خەلك پارتی دەبینێت حزبەكانی تریش دەبینێت بۆی روون بۆتە پارتی هیچ كات لە بەرپرسیارەتی راناكات پارتی لە هەر شوێنێك بێت ئارامی ئاوەدانی لەوێیە .

سرەیا فەرهاد كاندیدی ژمارە ٩ی لیستی 190 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆس راگەیاند لە پارێزگای سلێمانی دەنگەكانی پارتی لە چاو هەلبژاردنەكانی رابردوو زیاد دەكات ئەمەش بەهۆی ئەو خزمەتەی پارتی لە ماوەی رابردوودا بە خەلكی هەرێمی كوردستانی كردووە پارتی خاوەن بەلێنی خۆیەتی بۆیە خەلك زیاتر متمانە بە پارتی دەكات .

سرەیا فەرهاد گوتیشی ئێمە دەمانەوێت ئەو ئەزموونەی كە لە ئاوەدانی لە هەولێر و دهۆك هەیە بێنینە سلێمانی چونكە داهاتی سلێمانی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە بەكار ناهێنرێت بەلكو دەخرێتە خزمەتی چەند كەسێك كە حكومرانی ئەو شارە دەكەن وە دەمانەوێت ئارامی بۆ شاری سلێمانی بگەرێنینەوە چونكە ئەگەر ئارامی هەبوو پێشكەوتن لە هەموو بوارەكان دروست دەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

سەڵاح

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

sirwan

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە نزیكەی 190 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

یاسین