ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 7ـی حوزەیرانی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 404 ملیۆن و 290هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 193 ملیۆن و 573 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 210 ملیۆن و 717 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا ویڵ سمیس و مارتن لۆرەنس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

جان پیێر مارتینیز خەڵات دەکرێت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART