zagros news agency

کەشناسی : لە ناوچەیەکی هەرێم نمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

ئەمڕۆ چوار شەممە 16– 10 – 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی پێنج شەممە 17 – 10 – 2024
کەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەسنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەتایبەتی , وەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران و هەورە تریشقەی پچر پچر دەبێت لەنێوان کاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە , وەئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە .
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ (10 – 20) کم/ک لە هەندێک کاتدا بۆ سەروی 25کم/ک زیاد دەکات .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لە نێوان (7– 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 16- 10- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئەمشەو لە سوودی بایرن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات

یاسین

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات

سەڵاح