ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم.

چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ( توویتەری پێشوو) نووسیویەتی: “هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و پرسەی و سەرەخۆشی خۆمم گەیانە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا.”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە  سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند “لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشکەران و هێزە ئەمنییەکان، یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندەوە.” باسیان لەوەش کرد “دوو چەکدار هێرشەکەیان بۆ سەر کۆمپانیاکە کردووە و کوژراون. بەهۆی هێرشەکەوە 5 کەس کوژران و 22کەسی دیکە بریندار بوون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

پزیشکیان: تیرۆریستانی داگیرکەر پەشیمان دەکەینەوە لە کردە قێزەونەکانیان

سەڵاح

دووساڵە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە زیندانی ئێران ناڕوونە

سەڵاح