zagros news agency

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم.

چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ( توویتەری پێشوو) نووسیویەتی: “هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و پرسەی و سەرەخۆشی خۆمم گەیانە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا.”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە  سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند “لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشکەران و هێزە ئەمنییەکان، یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندەوە.” باسیان لەوەش کرد “دوو چەکدار هێرشەکەیان بۆ سەر کۆمپانیاکە کردووە و کوژراون. بەهۆی هێرشەکەوە 5 کەس کوژران و 22کەسی دیکە بریندار بوون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلیشیای سەر بە ئێران بازگەیەکیان لە شاری بوکەمالی دێرەزۆر چۆڵ کرد

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

سەڵاح

چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ سنووری هەریەک لە قەزاکانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر جێبەجێدەکرێن

یاسین