zagros news agency

سەرۆک‌کۆماری پێشووتری ئێران: بۆ ئەوەی ھاودەنگی خەڵک بم بەشداریی ھەڵبژاردنم نەکرد

 

 

 

محەمەد خاتەمی سەرۆک‌کۆماری پێشووتری ئێران دەڵیت، بۆ ئەوەی ھاودەنگی خەڵکی ناڕازیی وڵاتەکەم بم، لە ھەڵبژاردنی دوو مەجلیسی ئێراندا بە شداریی دەنگ دانم نەکرد.

 

خاتەمی دەڵێت ئەمجارە تمام گرت بە مەرجێک نەتوانم کارێک بۆ ھاووڵاتیانم بکەم ھاوھەنگاو دەگەڵ ئەو کۆمەڵانەی ناڕازییان بووم لە قووڵایی دەروونیاندا بڕوایان بە جاکسازییە.

 

سەرۆک‌کۆماری پێشووتری ئیران لە نێو کۆڕی ڕاوێژکارانی خۆیادا گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ژمارە و داتاکان دەبێ بڵێین ھاووڵاتیان لە دۆخی ئێستا و بەڕێوەبردنی وڵاتن ناڕازین و ئەمەش ھەستی ھیواداربوون بە داھاووی دابەزاندووە.

 

خاتەمی دەڵێت کاتێت باس لە خەڵک دەکەین، مەبەستمان لەو زیاتر لە ٥٠ لەسەدەی دانیشتووانی ئێرانە لە دەنگدان دا بەشدارییان نەکرد.

لە ئێران ھەینیی ڕابردوو دوو ھەڵبژارانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی شارزایانی ئێران بە یەکەوە بەڕێوەچووە.

چاودێران دەڵێن کەمتر لە ٤٠ لە سەدی خەڵکی ئێران لە ھەڵبژاردندا بەشدارییان کردووە و بەرپرسانی ئێرانیش باس لە بەشداربوونی ٤١ لەسەد دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق حەشدی شەعبی لە سنووری سعودیە دەکشێنێتەوە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بادەییە پێكدێنێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026

یاسین

غه‌ززه‌… له‌ هێرشێكی ئیسرائیلدا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران وبریندر بوون

سەڵاح