zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2026، باسم محەمەد خزەیرعەبادی، وەزیری نەوتی عێراق جەختیکردەوە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق دوای ئەوەی بەهۆی گرژییە ئەمنی و سەربازییەکانی ناوچەکەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیبوو، ئێستا بەتەواوی چاک بووەتەوە، گوتیشی، قەیرانی کەمیی سووتەمەنی لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە.

عەبادی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکانی کرد بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، هەروەها بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان. لەم کۆبوونەوەیەدا بریکارانی وەزارەت، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و فەرمانگەکانی وەزارەت ئامادە بوون.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، عەبادی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی بەردەوامی جێگیری و رێکخستنی پرۆسەی دابینکردنی بەنزین بۆ هاووڵاتییان کردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرە گشتییە پەیوەندیدارەکان. وەزیری نەوت پێداگری کرد: “نابێت لە داهاتوودا هیچ کەموکوڕی و کێشەیەک لە پرۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی رووبدات”.

عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە، پێویستە چاودێریی وردی ئاستی بەکاربردن و پێداویستیی راستەقینە بکرێت. ئەو بەرپرسە گرنگیی یەکخستنی هەموو هەوڵ و تواناکانی بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە دووپاتکردەوە کە دەبنە هۆی بەردەوامیی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستەکەی بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ئابووریی وڵات.

عەبادی روونیکردەوە، سەرەڕای قەیرانەکانی ناوچەکە هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتووەتە قۆناخێکی گرنگ. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم بابەتەکانی نێو خشتەی کار تاوتوێ کران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا لە ناو پەرلەماندا چڕ دەبنەوە

سەڵاح

بەنگلادیش… لە چەند رۆژێكی خۆپیشاندانەكاندا 300 كەس كوژران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح