ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرمانبەرانی کێلگە نەوتییەکانی پارێزگای میسان خۆپیشاندانیان کرد

دەیان کارمەندی کۆمپانیای نەوتی میسان و فەرمانبەرانی ناوخۆیی کە لە کێڵگەکانی ئەو پارێزگایە کاردەکەن، خۆپیشاندانیان کرد و دەروازەی کێڵگەی نەوتی “بزرکان”یان لە میسان داخست، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کۆمپانیای نەوتی “سینۆک”ـی چینی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی نەوت پەیوەست بە فەرمانبەرانی ناوخۆیی.

بەگوێرەی مێدیاکانی ناوخۆ، دەیان فەرمانبەری  ناوخۆیی دەروازەی عەمبارکردن و دەرچوونیان لە کۆمەڵگەی کێڵگەی نەوتی بزرکان داخستووە، ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیای CNOOC چینی بە ڕێککەوتنی وەزیری نەوت بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی گرێبەستی خزمەتگوزاری بە گرێبەستکردن ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارمەندانی ناوخۆیی.

بەگوێرەی زانیاریەکان کۆمپانیا چینیەکە ڕاستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ فەرمانبەران ناکات، بەڵکو لە ڕێگەی “کۆمپانیای نێوەندگیرەوە” گرێبەستەکە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

sirwan

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

یاسین

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا

یاسین