zagros news agency

ئەنجامی تانەكانی هەڵبژاردنی كوردستان ڕادەگەیەندرێ

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ ئامادەكاریی ئەنجامی تانەكانی هەڵبژاردنی كوردستان تەواو دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11/11/2024، جومانە غەلای، وتەبێژ بە ناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، ڕایگەیاند: دوێنێ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ئامادەكاریی بۆ وەڵامدانەوەی 12 تانە تەواو كرد، ئەمڕۆش تانەیەكی دیكە تەواو دەكا و دەینێرێ بۆ دەستەی دادوەری، بەم جۆرەش هەموو ئامادەكارییەكانی وەڵامدانەوەی تانەكان تەواو دەن، كە 41 تانەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرلین چالاکی بەرفراوانی هونەری لەخۆدەگرێت

ART

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بەردەوامە

یاسین

Chat GPT تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کرا

یاسین