ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی باكو دەكات

 

دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/11/11 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی به‌ڕێز ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لۆزان… پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریی كۆنگره‌ی 44ـمینی شاره‌ فڕانكۆفۆنییه‌كان ده‌كات

دڵشاد

محەمەد كەمال: وەك هەموو لایەنەكان كاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەبێ

سەڵاح

پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بەگومانی داعشبوون و ئەنجامدانی هێرش دەستگیر کرد

سەڵاح