zagros news agency

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک، هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاووڵاتییان

 

لە سنووری قەزای شێخان، ئاستی ئاوی بەنداوی خنس بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و مەترسی لافاو لە ناوچەکەدا دروست بووە.

فەرهاد محەمەدتاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک، هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە ئەو هاووڵاتی و گوندنشینانەی ماڵەکانیان دەکەوێتە خوارووی بەنداوەکە و داوایان لێدەکات بۆ پاراستنی گیانیان، بە زووترین کات لە دەوروبەری رووبارەکە دوور بکەونەوە.

دەشڵێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە مەترسیدارە و پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییەکان بن و بە هیچ شێوەیەک لە رووبارەکە نزیک نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیرانی ئاو لە ئێران: سێ بەنداوی گرنگ بەتەواوی وشک بوون و ١٢ی دیکە لە لێواری وشکبووندان

یاسین

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک لەسەر هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا

سەڵاح