zagros news agency

نیکی هیلی له‌ ركابه‌ری تره‌مپ پاشەكشەی کرد

 

نیکی هیلی، ركابه‌ری دۆنالد ترەمپ لە کێبڕکێی نێو پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا کشایەوە و نوێنەرایەتیی ئەم پارتەی بۆ ترەمپ جێهێشت.

هیلی، لە کێبڕکێی “سێشەممەی گەورە”دا لە زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بەرانبەر ترمپدا سەرنەکەوت.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە کاروباری هەڵبژاردنی نیکی هیلی رۆژی چوارشەممە ٦ی ئادار به ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، هیلی لە کێبڕكێی سەرۆک‌کۆماری کشاوەتەوە.

بەم‌ جۆرە دۆنالد ترەمپ جارێکی دیکە وەک نوێنەری کۆماریخوازان لە بەرانبەر “جۆو بایدن”ی سەرۆک‌کۆماری ئێستا و نوێنەری دیموکراتەکانی ئەمریکادا دەوەستێتەوە.

نیکی هیلی لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری  ئەمریکا بوو.

ئێستا دو پارتی سەرەکیی ئەمریکا واتە دیموکرات و کۆماریخوازان بە پێی دەنگی دەنگدەرانی نێو پارتەکانیان لەسەر بەربژێرکردنی کۆتایی دۆنالد ترەمپ و جۆو بایدن ساغ بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح

سه‌باره‌ت به‌ پشوو روونكردنه‌وه‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

به‌وێنه‌… پێنج گوند له‌ ناحیه‌ی كه‌له‌كچی قیرتاو كران

سەڵاح