وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە ئاگر لەماڵی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا كەوتەوە، بە هۆیەوە سەرجەم كەل و پەلەكانی سوتان و چوار ئەندامی خێزانەكەشی زامداربوونە.
رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی ڕابردوو ئاگادار كراینەوە كەوا ماڵێك لە گوندی دێلزیان سەربە ناحیەی دیانا سۆران ئاگری گرتووە، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا گەیشتنە شوێنی ڕووداو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە”.
هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەپێی ڕاپۆرتی تیمەكە ڕوداوەكە بەهۆی بێ ئاگابوون لە كردنەوەی دەمی غاز لە تەباغی ماڵەكە بووە، بەداخەوە جگەلە سووتانە گشت كەل و پەلەكانی ماڵەكە چوار ئەندامی خێزانەكەش زامدار بوون، یەكێك لەوانە ڕێژەی سووتانەكەی زیاتر لە 70% بووە.
رێباز یونس