zagros news agency

سەرۆکی هەرێم ٢٤٠ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی پیرۆز کرد

 

ئەمەش دەقی پەیامی پیرۆزبایی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:

يادى ٢٤٠ ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ جێى ڕێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه‌.

هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

دڵشاد

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامه‌نووس دیار کورده‌ ده‌کات

سەڵاح

باڵوێزی به‌ریتانیا پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات

سەڵاح