zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکەی تری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە کۆپنهاگن کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

تایمی یەکەم تایمی سیستی کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا کاتێک توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 5، 9 و سێ زیادکراودا لەڕێگەی یاریزانان ئاکانجی، ئەلڤارێز و هالاند تۆمارکرد،

تاکە گۆڵی کۆپنهاگنیش یاریزان موحەمەد لە خولەکی 29 تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بەتایبەت کۆپنهاگن ویستی ئەنجامەکە کەم بکاتەوە، بەڵام سیتی پارێزگاری لە ئەنجامەکە کرد و یارییەکە بە سێ گۆڵی بەرامبەر مایەوە.

 

بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ ئارتێتا دوور دەخاتەوە

یاسین

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆندی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە

یاسین