بەپێی ئامارە فەرمییەکان بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا ١٠ جار توانیویەتی دوای دواکەوتنی لە ئەنجامدا یارییەکە بباتەوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە لە یارییە یەکلایکەرەوەکاندا دوای دۆڕانی یاری چوون، لە یاری گەڕانەوەدا ئەنجامەکە هەڵبگێڕێتەوە و سەربکەوێت.
سێشەممە فلیک و کوڕەکانی لە یاریگای میترۆپۆلیتانو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی ئەم تاقیکردنەوەیە دەبنەوە لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.
بەرشەلۆنە لە یاری چووندا لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بە تیپەکەی سیمیۆنی دۆڕاوە، ئەمەش ئەرکی یانە کەتەلۆنییەکەی زۆر قورس کردووە، بەڵام ئەوەی وزەان پێدەبەخشێت ئەوەیە پێشتر لەم وەرزەدا و لە نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
بەرشەلۆنە لە دۆخێکی هاوشێوەدا بوو دوای ئەوەی لە یاری چووندا بە چوار گۆڵی بێوەڵام بە ئەتلەتیکۆ دۆڕا، لە یاری گەڕانەوەدا تا لێواری ریمۆنتادایەکی مێژوویی رۆیشت و بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا.

