وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سەر شاری تەدمور( پالمیرا) به هۆیهوه 36 کەس کوژران و زیاتر لە 50 کەسیش برینداربوون.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا هاتووە ” ئیسرائیلی دوژمن هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی ناوچەی ئەلتەنفەوە دەستپێکردووە و ژمارەیەک بینای شاری پالمیرای کردووەتە ئامانج.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە “36 کەسی کوشتووە و زیاتر لە 50 کەسیش برینداربوون”، هەروەها “زیانێکی دارایی بەرچاو”ی لێکەوتووەتەوە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 41 کەس کوژراون، کە بەشێکی زۆریان چەکداری لایەنگری ئێرانن و خەڵکی عێراقی دراوسێ بوون.
ئەو ڕێکخراوەی چاودێرەی شەڕەکە کە بنکەی لە بەریتانیایە دەشڵێت”چل و یەک کەس کوژراون، کە حەوت چەکداری سوریای لایەنگری ئێرانن و 22 کەسیان خەڵکی سوریانین، کە زۆربەیان ئەندامی عێراقی سەر بە لیواکانی نوجەبان کە لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن”.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سانا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل “باڵخانەکانی نیشتەجێبوون و ناوچەی پیشەسازی”ی شارەکەی کردووەتە ئامانج.
لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011،وە ئیسرائیل سەدان هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە و بە شێوەیەکی سەرەکی سوپا و گروپەکانی سەر بە ئێرانی کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی نۆوەهێرشەکانی زیادکردووە، کاتێک ململانێکان لەگەڵ حزبوڵا لە لوبنان پەرەی سەندووە بۆ شەڕێکی تەواو. ئیسرائیل بەگشتی هیچ لێدوانێک لەسەر هێرشە تاکەکان لە سوریا نادات، بەڵام چەندین جار ڕایگەیاندووە ڕێگە نادات ئێران پێگەی خۆی لەوێ فراوانتر بکات .
voa