zagros news agency

ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەبنە هۆی ئازاری گەدە

زانایانی بواری خۆراک دەڵێن: بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ڕۆژانە بە دەست ئازاری گەدەیانەوە دەناڵێنن، بەهۆی شێوازی ژیان، سیستمی خۆراکی هەڵە و وەرزش نەکردنەوەیە، بەپێی توێژینەوەکان هەندێک خواردن ئازاری گەدە، ئاوسانی سک و غازات دروست دەکەن، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت.

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی ئازاری گەدە:

-سەوزەواتی کاڵ
خواردنی سەوزەواتی کاڵ وەک باینجان، تەماتە، پەتاتە و چەندانی دیکە، لەوانەیە نارەحەتی گەدە و کێشەکانی ڕیخۆڵە دروست بکەن، سەوزەواتە کاڵەکان ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی سووتانی گەدە.

-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان هەیە، بەڵام دەبێت بەڕێژەیەکی دیارکراو بخورێن، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا دەبێتە هۆی ئازار گەدە و ئاوسانی سک، پێویستە پێش وەرزش کردن ئەو خواردنانە نەخورێن کە دوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان چونکە کێشە بۆ ڕیخۆڵەکان دروست دەکەن لەکاتی وەرزشکردندا، ئەو خواردنانەش وەک پاقلەمەنیەکان، چەرەساتەکان، مۆز و سێو.

-بنێشت
توێژینەوەکان دەریدەخەن بەکارهێنانی بنێشت بەشێوەیەکی بەردەوام هۆکارێکە بۆ کێشەکانی گەدە و توشبوون بە قۆڵۆن، هەروەها دەبێتە هۆی ئاوسان و ئازاری سک.

-شیرەمەنیەکان
بەرهەمە شیرەمەنیەکان کێشە بۆ گەدە و سک دروست دەکەن، چونکە غازات و ئاوسان دروست دەکەن.

-خواردنەوە گازیەکان
خواردنەوە گازیەکان کێشە و ئازار بۆ گەدە دروست دەکەن و دەبنە هۆی غازات.

-خواردنە تونەکان
زیادەڕەویکردن لە خواردنە تونەکاندا زیان بە گەدە دەگەیەنن، چونکە ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن و دەبنە هۆی تێکچوونی گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی کاهوو سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە

lana

چەند حاڵەتێکی تای خوێن بەربوون لە کەرکوک تۆمار دەکرێن

یاسین

ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە

lana