zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دەرکرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/11/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد.

لە فەرمانەکەدا، کە پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (3) لە ماددەی (10)ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمووارکراو دەرچووە، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2024/12/2.

هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەقی فەرمانە هەرێمییەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە و سەبارەت بە چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە فەرمانەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری سەرۆکی حکومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

یاسین

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکات

سەڵاح

عێراق داوا لە نەمسا دەکات گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەغدا و ڤیێنا دەستپێبکاتەوە

یاسین