zagros news agency

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سنووری سووریا ولوبنان

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سنووری لوبنان و سووریا دوو کەس کوژران و ٥ کەس بریندار بوون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، ڕۆژی رابردوو دوو درەوازەی سنووریی “جووسیە” و” جسور” لە ناوچەی “قسێر”ی سەر بە ساری حومس هێرشیان کرایە سەر و لە ئاکامدا دووکەس کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە ئەوانەی کوژراون سەر به حزبوڵلای لوبنانن.
لەلایەکی دیکەوە دوای ئەم هێرشە، وەزاەتی بەرگریی سووریا بڵاوی کردەوە، دوو کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل لە نزیک شاری حمس بریندار بوونە و زیانی مادیش بەر شوێنەکە کەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران لە نێوان هەرێم وبەغدا تاوتوێ دەکرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

یاسین

بەرپرسێكی باڵای ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەستگیر كرا

سەڵاح