zagros news agency

تووشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە و پێچەوانەکەشی بەهەمان شێوە، تووشبووانی هەموو نەخۆشیە جیاوازەکان کۆمەڵێک خواردن سوودیان پێدەگەیەنێت و دەبێت لە کۆمەڵێک خواردنیش دووربکەونەوە.

تووشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە:

-گۆشتی سوور
زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنان و خواردنی گۆشتی سوور زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کە هۆکارێکە بۆ جەڵتەی دڵ.

-فینگەر(پەتاتەی سوورەکراو)
پەتاتەی سوورەکراو ڕێژەیەکی زۆر چەوری و سۆدیۆمی تێدایە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش، مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاددەکات.

-نانی سپی
دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کاربۆهیدرات لە جەستەدا و هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوی، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پێشگیریی له‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌موو رۆژێک په‌نیر بخۆ

lana

‎ئەو مادانەی کە بە تێپەڕبوونی تەمەن چەوری ورگ زیاد دەکەن چین

lana

بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ و مێشك بەدووربیت بیبەری تیژ بخۆ

lana