ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکوەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د: ئامادەین بۆ ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆن

سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە سووریا، محەمەد غازی جەلالی ڕایگەیاند کە ھێشتا لە ماڵی خۆیدا ماوە و نیازی نییە سووریا بەجێ بھێڵێت، ئەوەش داوای گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ڕژێم دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد.
محەمەد غازی جەلالی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئاراستەی سوورییەکانی کردووە، تیایدا گوتوویەتی: من لە ئێوەم و ئێوەش لە منن، من لە ماڵەکەی خۆمدام و بەجێم نەھێشتووە، چونکە سەر بەم وڵاتەم و جگە لە نیشتمانی خۆم، ھیچ وڵاتێکی تر ناناسم.
ناوبراو داوای پاراستنی دامەزراوە گشتییەکان لە سووریا کردووە و ڕایگەیاندووە: ئێمە پەرۆشی ئەوەیان کە دامەزراوە گەشتییەکان لە سووریا بپارێزرێن، چونکە موڵکی ھیچ کەسێک نیین بەڵکو موڵکی سەرجەم سووریاکانن.
جەلالی ڕاشیگەیاندووە، ئومێد دەخوازم ھەمووان ژێرانە بیر بکەنەوە و ئێمە ئامادەین دەستمان بۆ ئۆپۆزسیۆن درێژ بکەین.
لە بەرامبەردا سەرکردەی “دەستەی تەحریر شام”، ئەحمە شەرع ناسراو بە “ئەبو محەمەد جۆلانی” داوای لە سەرجەم ئەو گرووپە چەکدارانەی کە چوونەتە ناو دیمەشق کرد، بەھیچ شێوەیەک لە دامەزراوە گشتییەکاندا نزیک نەبنەوە.
ئەبو محەمەد جۆلانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە: دامەزراوەکانی دەوڵەت لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی پێشووی سووریا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ ھەڵدەبژێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری نێوخۆی تورکیا: فەرماندیەکی پەکەکە لە ئاگری کوژرا

یاسین

15 سەربازی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

گوران