zagros news agency

لیرەی سووری هاڕەی کرد

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “سووریا ئەلیەوم” بۆ بازرگانیکردن بە دراو، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەڕێژەی 42% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە ئێستا یەک دۆلار یەکسانە بە 22 هەزار لیرەی سووری .

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار گەیشتە 36 هەزار لیرە، کە بەڕێژەی 64% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

حافز ئەسەد لە ساڵی 1971ەوە فەرمانڕەوایی سووریای گرتە دەست تا ساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد، واتە لەساڵی 2000ەوە بەشاری کوڕی دەسەلاتی گرتە دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی داعش بۆسەر هەدەسە ٥ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

سەڵاح

کوژرانی پێنج سەربازی سووری و برینداربوونی ١٣سەربازیی دیکە لە تەقینەوەیەکی دێرەزووردا

سەڵاح

دەستەی دەسپاکی: حەوت ساڵ زیندانی بۆ تەڵال زوبەعی و بریکاری وەزارەتی نەوت بڕایەوە

سەڵاح