بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەدات، كە هەندێك كۆمپانیا بەناوی پشك و كانزا و دراوەكان ساختەكاری دەكەن و داواش دەكات، قوربانییانی دهستی ئەو کۆمپانیا ساختانە، بهزووترین کات ڕێکاری یاسایی دژ به کۆمپانیایانه بگرنهبهر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکهنهوه.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری دەداتە ڕای گشتی، لە بوونی کۆمپانیای ساخته بۆ بازرگانیکردنی ئەلیکترۆنی بە پشکەکان، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، گوایه مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوهندیهوه پێ دراوە. هاتووە: “بانکی ناوهندیی عێراقی ڕوونی دەکاتەوە، کە مۆڵەت بەو جۆره کۆمپانیایانە نادات ،کە بازرگانی بە (پشک و کانزا و دراوه دیجیتاڵییهکان و دراوە کریپتۆکان)ەوە دەکەن.
جهخت دەکاتهوه، کە هەموو ڕێوشوێنێکی یاساییان لە دژی ئەو جۆرە کۆمپانیا ساختانە گرتووەتەبەر.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە: “دووپاتی دەکهینهوه، کە هەندێک لە پەیج و بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناوی ئەو کۆمپانیا ساختانەیان بڵاو کردووەتەوە و ناوی بانکی ناوەندیی عێراقی دەقۆزنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەوان کۆمپانیای بازرگانیی فەرمیی عێراقین و لەلایەن بانکی ناوهندییهوه مۆڵەتیان پێ دراوە، بە مەبەستی وەبەرهێنان و بازرگانیکردن بە دراوی دیجیتاڵی، پشکەکان، زێڕ و نەوت، بە پەخشکردنی ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی ساختە و قازانجەکانیش لە ڕێگەی جزدانەوە دەکێشرێنەوە، یان بۆ خەڵکهکهی دەگهڕێننهوه، بەپێی ئیدیعای خۆیان، بە ئاماژەدان بەوەی ئەو کۆمپانیایانە بانگەشەی ئەوەش دەکەن، گوایه لقیان لە پارێزگاکانی کەرکووک و مووسڵ و هەولێر و سلێمانیدا هەیە.”
ئاشكراشی كردووە: “پێویسته قوربانییانی دهستی ئەمو کۆمپانیا ساختانە، بهزووترین کات ڕێکاری یاسایی دژ بەو کۆمپانیایانه بگرنه بهر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بکهنهوه، له بوونی ئهو جۆره کارانه.”
بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە ڕای گشتی و مامهڵهخوازان دهکات، پێش ئەوەی هەر گواستنەوەیەکی پاره ئەنجام بدهن ، پێویسته پێداچوونەوە بە ناوی ئەو دامەزراوە داراییە نابانکییانە بکرێت