zagros news agency

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٨/١٩ بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی لەهەرێمی کوردستان کراو وەزیری دارایی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوەو رایگەیاند لەماوەی دووساڵی ڕابردودا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچەو میالاکات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانمان بەڕویاندا کراوە بووە. لای خۆشیانەوە بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزیری داراییان کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری و بودجەو داهات و خەرجیەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە، هەروەک شاندەکە ئامانجی سەردانەکایان ڕونکردەوە کە خۆی لە وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەبینێتەوە ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عێراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی واشنتۆن

سەڵاح

عێراق به هێڵێکی دەریایی مەودای نێوان سێ وڵات لەڕێگەی بەسڕەوە کورت دەکاتەوە

یاسین

بەریتانیا 24 قەوارە و دەزگای سووریای لە لیستی سزا ئابوورییەکان دەرهێنا

سەڵاح