zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

لە پێناو فەراهەمکردنی کەشێکی لە بار بۆ هاتووچۆی پیادە و پاکڕاگرتنی ژینگە و سەلامەتی گشتیی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە نێو بازاڕ و سەنتەری شار، کە لە ڕۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پاركی نافوورەی بەردەم قەڵات دەكەن و پیادە ڕۆ و ئۆتۆمبیل تێكەڵ بەیەك دەبن لە شەقامدا، ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆكاری خنكانی شەقامەكە و دروست بوونی جەنجاڵی و سیمایەكی ناشیرن بە شەقامەكانی ناو بازار دەبەخشێت.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێل لە کاتژمێر (1)ـی نیوەڕۆ تا (8)ـی ئێوارە لەناو بازاڕ قەدەغە دەکرێت و هاتووچۆ تەنها بۆ پیادە دەبێت، پاشان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار و بازاڕ ئاسایی دەبێتەوە.

پارێزگای هەولێر
2024.12.20

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مەراسیمێکدا هەشتەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە کۆلێژی ئەرکان بەرێوەچوو.

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەکات

سەڵاح

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین