zagros news agency

لە ناسەقامگیرییەکانی موزەمبیق زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو ڕایانکرد

لە ناسەقامگیرییەکانی موزانبیقدا زیاتر لە ١٥٠٠ بەندکراو لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە ڕایانکردووە.
بەپێی گوتەی پۆلیسی موزەمبیق خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر پێنج بەندیخانە لەم وڵاتە. بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس ١٥٣٤ کەس لە بەندیخانەی ئەمنی “ماتولا” لە ماپۆتۆ، پایتەختی موزانبیق توانیان ڕابکەن کە ٣٣ کەسیان لە کاتی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس کوژراون.
دەگوترێت هێرشبەران و ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر بەندیخانەکە، توانیویانە بڕێک چەکیش دەستبخەن. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان دەیان بەندکراو لە بەندیخانەکانی‌دیکەی موزەمبیق ڕایانکردووە.
سوپای موزانبیق بەدوای ئەم ڕووداوەدا هەڵمەتێکی بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بەندکراوە ڕاکردووەکان دەستپێکردووە.
بەپێی گوتەی بێرنارینۆ ڕافائێل، سەرۆکی پۆلیسی موزەمبیق نزیکەی ١٥٠ بەندکراوی ڕاکردوو دووبارە دەستگیرکراونەتەوە. ئەو وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ئێستا گوتی، نزیکەی ٣٠ بەندکراو پەیوەندییان لەگەڵ باندە چەکدارەکان هەیە؛ ئەو باندانەی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا لە هێرشەکان و ناسەقامگیرییەکانی هەرێمی “کابۆ دێلگادۆ” لە باکووری موزانبیق بەرپرسیار بوون.
موزەمبیق لە باکووری کشیوەری ئەفریقیا کەوتووەتە دراوسێیەتیی تانزانیا، سوازیلەندا، ئەفریقیای باشوور، مالاوی، زامبیا و زیمبابوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. نیوکاسڵ دوو خاڵی گرنگی لە مانسیتی وەرگرت

یاسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

وڵاتانی زلهێزی جیهان زیاتر له‌ 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خسته‌خواره‌وه‌

سەڵاح