لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بە سپۆنسەری پارێزگاری هەولێر، نمایشی شانۆیی “ئایپاد” پێشکەش دەکات.
شانۆگەریەکە لە دەرهێنانی شوان سەعیدە و ئەکتەران نەوزاد جەواد و شارێ نەوزاد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بڕیارە نمایشەکە سبەی هەینی 21ـی ئابی 2026 بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە شوێن و کاتی چالاکییەکە، ڕێکخەرانی کارەکە ڕایانگەیاند، نمایشەکە لە پارکی فاتیح ڕەسوڵ لە شاری کۆیە لە کاژێر 6:00ی ئێوارە دەست پێدەکات و هاتن بۆ هەمووانە.

