zagros news agency

وەزیری بەرگریی‌ ئەمریکا: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا پێویستە

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە دروستبوونەوەی گرووپی داعش وەک “هەڕەشەیەکی گەورە” دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد دەبێت هێزە سەربازییەکانی خۆی لە سووریا بپارێزێت.
ئۆستن، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دوهەم، گوتی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بەتایبەتی بۆ دابینکردنی ئاسایشی بەندیخانەکانی سووریا پێویستە کە دەیان هەزار کەس لە ئەندامانی پێشووی داعش و خێزانەکانیان لەخۆ دەگرێت.
بەپێی خەمڵاندنان، هەشت هەزار بۆ دە هەزار چەکداری داعش لەم کەمپانەدا هەن کە لانیکەم دوو هەزار کەسیان بە “زۆر مەترسیدار” دادەنرێن.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی “ڕامشتاین” لە ئەڵمانیا گوتی: ئەگەر سووریا بەجێ بهێڵرێت، هێزەکانی داعش دەگەڕێنەوە سەر چالاکییە سەرەکییەکانی خۆیان.
ئەمریکا نزیکەی ٢ هەزار سەربازی لە سووریا هەیە. ئەم هێزانە لە ساڵی ٢٠١٥ و دوای ئامادەبوونی داعش لە ناوچە فراوانەکانی سووریا بۆ ئەم وڵاتە نێردران.
لێدوانی، لۆید ئۆستن لە کاتێکدایە، هێرشەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (سێنتکۆم) لە دژی داعش لە سووریا بۆ ڕێگریکردن لە بەهێزبوونەوەی دووبارەیان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێژەی سەوزایی لە بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری زیاد دەکرێت

یاسین

مارگۆت ڕۆبی و گێڕانەوەی نوێی چیرۆکی “Wuthering Heights”

ART

وەزیری بەرگریی تورکیا: کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەورووپایی و ئەمریکایی تاوتوێ دەکەین

یاسین