کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 12 – 01 – 2025
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە , ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت , سەبارەت بە باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە , بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانى مامناوەند هەیە , لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت , کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت , بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە لە زۆربەى کات نیمچە هەور دەبێت . لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 – 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت .
سبەی دووشەممە 13- 01 – 2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 12 – 01- 2025