zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە   12 – 01 –  2025

کەش/ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە , ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت , سەبارەت بە باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە , بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانى مامناوەند  هەیە , لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت , کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت , بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە لە زۆربەى کات نیمچە هەور دەبێت . لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت .

 

 

 

سبەی دووشەممە  13- 01 –  2025

کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  15) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 14پلەى سیلیزى

دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  17 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   19پلەى سیلیزى

 

بەشى پێشبینى    12  – 01- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی زیاتر له‌ 12 هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆكان بۆ دامه‌زراندن ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

یاسین

بەهۆی دۆخی ناوچەکە نرخی بلیتی فڕۆکە بەرزبووەتەوە

سەڵاح