zagros news agency

زیاتر لە 60 میل چوارگۆشەی لۆس ئەنجلس سووتاوە 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

ئاگر لە ناوچەی لۆس ئەنجلس تەواوی گەڕەکەکانی وێران کردووە و دەیان هەزار کەسی ناچار بەچۆڵکردنی ناوچەکە کردووە، هەروەها کاربەدەستانیش دەڵێن لانی کەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار ماڵ و باڵەخانە وێران بوون.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا “زیاتر لە 60 میل چوارگۆشە سووتاوە و مەترسییەکان هەر ماوە، ئاگرەکە شەوی شەممە چڕتر بووەتەوە، خزمەتگوزاریی کەشناسی نیشتیمانی بەردەوامە لە هۆشداریدان لەسەر مەترسی ئاگرەکە لە هەموو ناوچەکانی لۆس ئەنجلس و ڤێنتورا.”

ئاگرەکەی پالیسەیدس هێشتا گەورەترین ئاگرە و بەرپرسان فەرمانی چۆڵکردن و هۆشدارییان بە ناوچەکانی ئینسینۆ و برێنتوود لە لۆس ئەنجلس داوە، ئاگرەکەی ئیتۆن لەسەر ئاڵتادینا لە باکووری لۆس ئەنجلس بەلایەنی کەمەوە 11 کەسی گیانی سپاردووە  و زیاتر لە 22 میل چوارگۆشەی ناوچەکەشی سوتاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بەسەر 142 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

مشعان جبوورى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

تورکیا و باکووری کوردستان؛ قەیرانی کەمئاوی هەڕەشەیەکی گەورەیە

سەڵاح