ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رابەرایەتى بارزانى لە قۆناغێکى هەستیارى مێژوویی گەلى کورد

 

 

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

 

 

دیداری وكۆبوونەوەی سەرۆك مسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی و هەروەها مەسروور بارزانی  و باڤل تاڵەبانی لە كاتێكی هەستیار و گرنگ لە ڕووی بەرپرسیارێتییەوە بۆ باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و هەموو گەلی كورد مێژووی وستراتیژییە .

ئەم كۆبوونەوانە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە كۆمەڵێك و لەنێو گەرمەی قەیران و ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی ناوچەكە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە  ئەو كێشە وئاڵنگارییانەی كە لە نێوان پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دروستبووە و دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەغدا هەموو رۆژێك ئاستی فشارەكانیان و ستەمكارییەكانیان دژ بە گەلی كورد زیاتر دەكەن ، بۆیە ئەم  دوو كۆبوونەوەیە نەك هەر ئومێد و مەشخەڵی رووناكییە لە هەمانكاتیشدا هیوا و ئومێد بۆ داهاتوویەكی پڕ هیوا و باشتر بۆ كوردستانە .

ئەم دیدار مێژووییە وهەوڵانەی سەرۆك بارزانی كار وهەوڵدانێكی بێ وچانە لە پێناو تەبایی و یەكریزی نێوماڵی كوردستانی و بەهێزبوونی بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی ، بەتایبەتی دیداری سەرۆك مسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی ، پێشهات و رووداوێكی مێژوویی و گرنگ و پێوست بوو ، بەو پێیەی كە ساڵانێكی زۆرە بارزانی داوای یەكبوون و لەیەكترنزیكبوونەوەی گشت هێزولایەنە كوردییەكان دەكات ، مێژوویش بۆ هەوڵانە گەواهیدەرە تا ناكۆكی و لێكترازانی هەر دوو هێزە گەورەكەی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ یەكتر كۆببنەوە و هەوڵوێستەكانیان رێكبخەن ، بە هەمان شێوە هەوڵەكانی مەسروور بارزانی ، لە رابردوو و لەم چەند رۆژی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ یەكریزی و تەبایی  لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان بەتایبەت هەم ئەو گۆڕانكارییانە  دەخوازێت گەلی كورد لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەهێز و یەكریزی و تەباییەوە ئامادە بن و هی لایەنەكانە كوردییەكانی رۆژئاواش بە هێزێكی نیشتیمانیی گەورەترەوە بچنە دیمەشق و گفتوگۆی داهاتووی ئە بەشە گرنگەی كوردستان كە یەك جەستەیە بكات.

بۆیە ، دیداری سەرۆك مسعود بارزانی ، وەك رابەرێكی دڵسۆز و خەمخۆری گەلی كورد بۆ قۆناغی ئێستا نەك هەر پێشهاتێكی گرنگ و ستراتیژیی ، بەڵكو دەستپێشخەرییەكی  گەورەیە و دەخوازێت هەموو دڵسۆزانی نەتەوە و نیشتیمان لە پەرۆشی ئایندەی كوردوكوردستان دابن و بە بایەخ و گرنگییەوە لێی بڕوانن و پاڵشپتی ئەو هەوڵانی سەرۆك بارزانی بكەن كە نەخشەڕێی داهاتووی بەشێكی گرنگی كوردستان ڕەنگڕێژ دەكەن.

هەروەها دیداروكۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و بافڵا تاڵەبانی لە كات و ساتێكی هەستیاردا كە عێراق لەبەردەم گۆرانكاریی و پێشهاتی گەورە دایە و سەركردەكانی شیعەو سوننە چاوەروانی ئەو گۆرانكارییە ڕیشەیین و عێراق بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەروات ، كۆبوونەوە و یەكدەنگی و یەكرێزی نێوماڵی كوردستانی بەتایبەتی پارتی و یەكێتی و گشت هێزولایەنەكانی تری كوردستان هەنگاوێكی گرنگە و ئەوەش وادەكات كە هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی گرنگ هەنگاو بنێت و بەهێزی كوردستان بگەرێتەوە . بەتایبەتی كە لەماوەی رابردوو مەسروور بارزانی ، داوای تەبایی و یەكهەوڵوێستی گشت هێزولایەنەكان كردووە ، ئەوەش خوێندنەوەیە بۆ ئایندەی رەوشی ناوچەكە و هەمیش پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی كوردستان و دەخوازێت بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمان پێش هەموو پۆست و بەرژوەندییەكی دیكەی حزبی بكرێت ، كابینەی نوێی یش بەخێرایی دەستبەكار بێت ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە نەیارانی كورد بەردەوام بیانوو و پاساوەكانیان  بۆ دروستكردنی فشار بۆ سەر هەرێمی كوردستان چڕتر كردۆتەوە ، بۆیە بەهێز و یەكدەنگی كوردستان خەونی نەیارانی كورد لە گۆڕ دەنێت .

بەدڵنییاییەوە ، ئەنجامدانی هەردوو كۆبوونەوە ، نەك هەر بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەڵكو بۆ نەتەوەی كورد و  ئایندەی كوردیش لە هەر دوو بەشی كوردستان گرنگی و كاریگەری زۆری هەیە ، ئەوەش رووداوێكی مێژووی  و بەرپرسیاریەتییەكی گەورەیە ، بەتایبەتی كە هەولێری پایتەختی كوردستان بووەتە ناوەند ولووتكەی ئەم دیداری و كۆبوونەوەیە كە ئومێد و هیوایە بەرەو تەبایی و بەهێزی و بەرەپێشبردنی گەلی كورد.

بۆیە، دوای كۆبوونەوەی لووتكە لە هەولێری پایتەخت، گشت هێزولایەنەكان لە بەردەم بەرپرسیایەتییەكی مێژوویی گەورەدان هەم لە باشوور و هەمیش لە رۆژئاوای كوردستان و ئومێد و هیوای زۆر بەم دیدار و كۆبوونەوەكان دروستبووە و هەمووا چاویان لەوەیە بەرپرسانی سیاسی بە ڕۆحێكی بەرپرسیاریەتی  و كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری وهەستكردنی بەم قۆناغە مێژووییە مامەڵە بكەن و بەرژوەندی حزبی وكەسی بەلاوە بنێن و لە پێناو بەدەستهێنانی دەستكەوت و شانازی گەورەی مێژوویی گەل ونیشتیمان هەنگاو بنێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

سەڵاح

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART