zagros news agency

شەرقولئەوسەت: عێراق بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کێشەی گرووپە چەکدارەکان ناوخۆییە

 

وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، عێراق ئێرانی ئاگادار کردۆتەوە، چارەکردنی کێشەی گرووپە چەکدارەکان، پرسێکی ناوخۆییە و عێراقییەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ‘شەرقولئەوسەت’دا گوتی “لە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بۆ تاران، پێمان ڕاگەیاندن کە زۆرێک لە وڵاتان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق دەخەنە ڕوو، بەڵام پرسەکانمان تەنیا پەیوەندی بە عێراقییەکانەوە هەیە، ئەمەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە.”

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە بیرۆکە جۆراوجۆرەکان دەکات بۆ چارەکردنی کێشەی گرووپە چەکدارەکان، لەوانە ڕادەستکردنی چەکەکانیان و ڕووکردنە کاری سیاسیی و هەروەها تێکەڵکردنیان لەگەڵ حەشدی شەعبی.”

جەختیشی لەوە کردەوە، کە “عێراق پابەندە بۆ گەیشتن بە هەندێک میکانیزم لە پێناو دوورکەوتنەوە لە شەڕی ناوخۆ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرش بۆسەر گروپە چەکدارەکان لە باکووری سووریا کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی

سەڵاح

باخچەلی: کۆنفرانسی یەکڕیزیی کوردی زیان بە پێڤاژۆی ئاشتی دەگەیەنێت

سەڵاح