zagros news agency

ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات              

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەی وڵاتانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسای دەربارەی بەگەڕخستی میکانیزمێکی ناو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دایەوە کە بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەموو سزا نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە سەر ئابووریی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتان ئەو میکانیزمە بەکار بێنن، ئێرانیش پابەندی هیچکام لە ڕێککەوتنەکان نابێت.

ئیسماعیل بەقایی، گوتی: بەکارهێنانی ئە‌ میکانیزمەی بە میکانیزمی “پەلەپیتکە” ناسراوە هەر لەو کاتەوە کە باسەکەی هاتە گۆڕی لە کابینەی ١٢ی حکوومەتدا ئێمە ڕامانگەیاند، ئەگەر ئەم میکانیزمە وەکوو گوشار بەکار بهێنرێت، کاردانەوەی ئێمە بەپێی ئەوە گونجاو و بەرانبەر دەبێت و یەکێک لەو باسانەی لەو بارەیەوە کراوە، ئەوەیە کە بێت و ئەو میکانیزمە بەکار بهێنرێت هیچ هۆکار و پاساوێک بۆ مانەوەی ئێران لە هێندێک ڕێککەوتنی پەیوەندیداردا نامێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گیانلەدەستدانی پێنجەمین فریاگوزاری ڕاگەیاند

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

لە عێراق ملیاران دینار لە پڕۆژە وەهمییەکاندا بەهەدەر دەچێت

یاسین