zagros news agency

تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە تربەسپی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتیی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سوریا ئیسماعیل فەتاح لە شاری” تربەسپی” دۆزرایەوە دەگوترێت بە ئەنقەست کوژراوە.
ئیسماعیل فەتاح لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەسەر ڕێگای نێوان قامیشلۆ و گرکێ لەگێ ڕفێندرابوو و هیچ زانیارییەک لەسەری نەبوو.
ئیسماعیل فەتاح ئەندامی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە بوو، هاوکات ئەندامی لۆکاڵی ئەنەکەسە لە “چل ئاغا” بوو.
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی کارا کرا

یاسین

هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سووریا کەم بوونەتەوە

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

سەڵاح