zagros news agency

دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکرێت

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکات. 

لە دیدارەکەدا بەڵگەفیلمێک پێشاندەدرێت و پانێڵێک لەبارەی “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی”  بەڕێوەدەچێت. 

هەروەها بڕیارە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشرێت و ئەلبوومێکی گۆرانیی هونەرمەند رابەر کوردستانی بەناوی “خاکڤین” بناسرێت و بە دیاریی پێشکەش بە ئامادەبووان بکرێت.

چالاکییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆڵی راگەیاندنی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی هونەرمەند مشکۆ کرایەوە

ART

داهاتی “Gladiator 2” لە بەرزبوونەوەدایە

ART

وردەکاریی وەرزی شەشەمی زنجیرەی “Miss Scarlet” ئاشکراکرا

ART