zagros news agency

ئەکتەی دیکە دەچنە نێو زنجیرەی “Harry Potter”

کۆمپانیای وارنەڕ برپس بە فەرمی رایگەیاند، زنجیرەی چاوەڕوانکراوی “Harry Potter” کە بڕیارە لەلایەن تۆڕی HBOـەوە بەرهەمبهێنرێت، تاوەکو ساڵی 2027 دوادەخرێت. 

جی بی پرێت، سەرۆکی بەشی ستریمینگی کۆمپانیاکە، رایگەیاند، دەیانەوێت زنجیرەکە “گەورەترین رووداوی ئەو کاتە بێت” و بە کوالێتییەکی زۆر بەرز پێشکەشی بکەن. 

بڕیارە زنجیرەکە لە حەوت ئەڵقە پێکبێت و هەر ئەڵقەیەکی چیرۆکی یەکێک لە کتێبەکان بگێڕێتەوە.

هاوکات، مشتومڕێکی گەورە لەسەر هەڵبژاردنی ئەکتەران دروست بووە. دوای ئەوەی راگەیێندرا کە ئەکتەری بەریتانیی بەڕەگەز غانی، بابا ئیسیدۆ، رۆڵی پرۆفیسۆر سێڤروس سنەیپ دەگێڕێت، کە پێشتر لەلایەن ئەکتەری کۆچکردوو ئالان ریکمانەوە بە نەمری بەرجەستە کرابوو، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی رەگەزپەرستانەیان لێ گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “House of the Dragon” لە وەرزی چوارەمدا کۆتایی دێت

ART

هونەرمەند ئیوان ئەغاسى کۆچى دواییکرد

ART

هەیفا وەهبی دوای وەستانی جەنگ چالاکییەکانی دەستپێدەکاتەوە

ART