zagros news agency

فەرەنسا سزاکان لە سەر سووریا کەم دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زمان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا “ژان نۆێل بارۆ”وە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ فەرەنسا ژمارەیەک سزا لەسەر سووریا هەڵدەگرێت هەروەها پێشنیاری سەپاندنی سزاکان لەسەر ئەو بەرپرسانی ئێرانی دەکات دەستیان لە گرتنی هاووڵاتیانی فەرەنسی لە ئێران دایە.
هەروەها کایا کالاس کۆمیسیاری یەکێتی‌ی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە گوتی، ئەو پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکێتیی ئەورووپا سزاکان لەسەر سووریا سووک بکات.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆببنەوە و یەکێک لەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکەن بابەتی سووک کردنی سزاکانە لەسەر سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ، کەرتی وزەی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

بەریتانیا سزای بەسەر فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سه‌پاند

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژوو کرد

سەڵاح