zagros news agency

سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبووڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە

 

بە هۆی لێدوانێکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، بە فەرمی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە لە دژی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ کرایەوە.

لە بارەی بڕیارەکە ئیمامئۆغلو لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە : “هەموو نادادپەروەری و نایاسایییەک کە بەرامبەرمان دەکرێت، لەگەڵ میللەتی تورکیا هاوبەشی دەکەین. ئێمە مافی هیچ کەسێک زەوت ناکەین و ڕێگاش بە هیچ کەسێک دەین مافەکانمان زەوت بکات، پێش ئەوەی تەنانەت لە کۆنگرەکەدا قسەکەم تەواو بکەم، لێکۆڵینەوە لە دژی من دەستپێدەکرێت”.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ رایگەیاندووە، ڕێنمایی دراوە بە بەشی پۆلیسی ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بدات و دەست بە لێکۆڵینەوە بکات لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لێدوان بە ئاراستەی دژی پرەنسیبە یاساییەکان لە میدیاکان دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بۆ ئێران و ئیسرائیل: دەستبەجێ شەڕ ڕاگرن

یاسین

ئۆزگور ئۆزەل: هێرشی سەر من پەیامێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندان

یاسین

پەروین چاکار کۆنسێرتێکی ئۆپێرایی لە کۆپنهاگن سازکرد

ART