ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەممەد رەمەزان “الحمد اللـە” بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی میسری، نوێترین بەرهەمی بەناوی “الحمد اللـە” بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.

کارە هونەرییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ راپەری فەرەنسی فرانگلیش بەرهەمهاتووە.

محەممەد رەمەزان لە دوایین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، هیچ کاتێک ئامادە نییە لە ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری گۆرانی بڵێت، هەرچەند پارەیەکی زۆریشی پێبدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرجار لە ئاهەنگەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری وەک میوان ئامادەبووە و کاتێک گۆرانییەکی دەگوترێتەوە لەگەڵ بووک و زاوا دا سەما دەکات.

پێشتر بانگهێشتی ئەو هونەرمەندە بۆ هەولێر کرا بۆ سازکردنی ئاهەنگێک و ئامادەیی خۆی پێشاندا، بەڵام بەهۆی راگەیاندنی هەڵمەتێک لە دژی لەلایەن چەند کەسێکەوە، ئاهەنگەکەی هەڵوەشایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پشتیوانیكردنی چالاكی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌

ART